فیلمی سینه‌مایی 09 نمایش ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فیلمی سینه‌مایی 09 نمایش ده‌كرێت

مانگی ئاداری ئه‌مساڵ فیلمی سینه‌مایی 09 له‌ سینه‌ماكانی هه‌رێمی كوردستان نمایش ده‌كرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ شوان عه‌تووف، هونه‌رمه‌ندى كورد، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، فیلمه‌كه‌ له‌ ڕۆژی 2021/3/4 و ڕۆژانی دواتر، له‌ سینه‌ماكانی هه‌رێمی كوردستان نمایش ده‌كرێت".

ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری كورد له‌ فیلمه‌كه‌دا ڕۆڵ ده‌بینن، له‌وانه‌ش ماهیر حه‌سه‌ن، شوان عه‌تووف، ژاڵه‌ ڕه‌سوول، سیروان جه‌مال و چریكه‌ عه‌به‌ڕه‌ش.

بڕیار وایه‌ فیلمه‌ سینه‌ماییه‌كه‌ به‌پێی جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ سینه‌ماكانی هه‌رێمی كوردستان نمایش بكرێت.