شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مای دژی تیرۆر له‌ به‌غدا ساز ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مای دژی تیرۆر له‌ به‌غدا ساز ده‌كرێت

بڕیار وایه‌ مانگی ئاداری داهاتوو، شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مای دژی تیرۆر، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ به‌غدا ساز بكرێت.

پێشتر بڕیاربوو ئه‌و فێستیڤاڵه‌ له‌ مانگی شوبات له‌ هه‌ولێر ساز بكرێت، به‌ڵام به‌ چه‌ند هۆكارێكی جیاواز كات و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه‌ گۆڕا، بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا له‌ به‌غدا ساز بكرێت.

پشتیوان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فێستیڤاڵه‌كه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ به‌غدا به‌ ڕوانینێكی تازه‌ و خۆمانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، فیلمه‌كان تایبه‌تن به‌ دژی تیرۆر و كوردین".

گوتیشی: "ژماره‌یه‌ك فیلمیش له‌سه‌ر به‌رگرییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دژی تیرۆر له‌ به‌غدا نمایش ده‌كرێن، ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب به‌شداری له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا ده‌كه‌ن".

پێنج خولی فێستیڤاڵه‌كه‌، له‌ ڕۆژى 1ى شوباتى پێنج ساڵی ڕابردوودا له‌ هه‌ولێر ساز كراوه‌.