بەهای بازرگانیی نێوان ئیسرائیل و ئیمارەتی دوبەی لە ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو، گەیشتووەتە یەک ملیار درەمی ئیماراتی.
نووسینگەی راگەیاندنی حکوومەتی دوبەی رایگەیاندووە، لە مانگی 9ـی 2020ـەوە پرۆسەی بازرگانی لەنێوان دوبەی و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.
نووسینگەی راگەیاندنی حکوومەتی دوبەی هەروەها رایگەیاندووە، بەهای بازرگانیی نێوان ئیمارەتی دوبەی و ئەو وڵاتە لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا، گەیشتووەتە یەک ملیار درەمی ئیماراتی (زیاتر لە 272 هەزار دۆلار).
دوبەی لەو ماوەیەدا میوە و سەوزە، ئەڵماس، ئامێری تەکنۆلۆژی و کەلوپەلی پزیشکی لە ئیسرائیل هاوردە کردووە و مۆبایلی زیرەک، کەلوپەلی ئامێرەکان، بۆن و رۆنی پیشەسازی هەناردەی ئەو وڵاتە کردووە.
رۆژی سێشەممە 15-9-2020 بە کاتی واشنتن (شەوی سێشەممە بە کاتی هەولێر)، بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات، بە چاودێریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، (رێککەوتنی ئاشتی)یان واژۆ کرد.