كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چەمچەماڵ.. پێشانگایەكی كتێب لە زانكۆی چەرموو كرایەوە

دوێنێ شەممە لە زانكۆی چەرموو، لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، پێشانگایەكی كتێب كرایەوە و پێشانگاكە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت.

د. هونەر ئەمین، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی چەرموو بۆ كاروباری كارگێڕی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوێنێ شەممە 30/1/2021 زانكۆی چەرموو، بە هاوكاریی دەزگاكانی، نارین و تەفسیر و فام و ئەدیبان، پێشانگایەكی كتێبی كردەوە و ئەو پێشانگایە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت".

گوتیشی پێشانگاكە زیاتر لە هەزار ناونیشانی كتێبی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت، هاوكات لە پێشانگاكە داشكاندنی 50% بۆ كتێبەكان كراوە.