بەم مەکیاجە برۆ و بژوولکت پڕ بکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەم مەکیاجە برۆ و بژوولکت پڕ بکە

 

بێ گومان بێ هۆ نەبوو، کە ژنانی پێشان بە مەبەستی جوانیی چاویان گرنگییان بە کل دەدا، تەنانەت پزیشکانی ئەم سەردەمەش لەسەر ئەو بڕوایەن، کەڵکوەرگرتن لە کل، جگە لە لایەنی جوانییەکەی، بۆ چاویش بەسوودە، بۆیە لە بەشی جوان ببە بۆ پێگەی فەرمیی (بەیتووتە) روونی دەکەنەوە، سوودوەرگرتن لە کلی ئەسڵی بۆ بینایی چاوەکان سوودی هەیە، تەنانەت کاریگەریشی هەیە لەسەر هێوربوونی سەرئێشە، هەروەها ئاشکرای دەکەن؛ ئەگەر بتەوێ تاڵەکانی بژوولک و برۆیەکانت پڕ ببن و هەڵنەوەرن، ئەوا دەتوانی سوود لە کلی چاو وەربگری و بێ گومان کاریگەریی باشی دەبێت لەسەر بەهێزبوونی تاڵەکانی برۆ و پڕبوونی بژوولکەکانت.