لوتکەى تەندروستى کوردستان بۆ دەستخستنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بەڕێوە چوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لوتکەى تەندروستى کوردستان بۆ دەستخستنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بەڕێوە چوو

 

بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتى بەدەستهێنانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا و گەیاندنى بە هاوڵاتیان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی١ی٢٠٢١، لە شارى هەولێر لوتکەى تەندروستى کوردستان دەستى بەکارەکانى کرد کە ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لەمبارەیەوە، د. عەبدولفەتاح هەورامى، سەرپەرشتیاری گشتى لوتکەکە گوتى: "ئەم کۆنفرانسە کە لوتکەى تەندروستى کوردستانە تایبەت بە چۆنییەتى دەستخستن و دابەشکردنى ڤاکسینى دژە ڤایرۆرسی کۆرۆنا ناسراو بە کۆڤید١٩ سێ پانێڵ لە خۆی دەگرێت کە ئەوانیش باس لە هاتنى ڤایرۆسەکە و قوربانییەکانى لە کوردستان و هێنان و دابەشکردنى ڤاکسینەکەیە".

لەلایەن خۆشیەوە د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى هەرێمى کوردستان گوتى: "ئەم باسە سەرتاسەرى جیهانى گرتۆتەوە، ئێمەش لە وەزارەتى تەندروستى ماوەى دوو مانگە لەسەر ئاستى لیژنەیەکى پسپۆر کاردەکەین بۆ ستراتیژییەت ڕێکارى زانستى دابینکردنى ڤاکیسین بۆ دژایەتى ڤایرۆسى کۆرۆنا".

هەروەها گوتیشی: "لەگەڵ ئەوەى کە هێشتا بەرهەمهێنان و دەستخستنى ڤاکسینەکە لە ئاست داواکارى وڵاتانى جیهاندا نییە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە هەوڵى جدى دایە بۆ دەستخستنى ئەو ڤاکسینە و سەرۆکایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش کە ڕەزامەندى داوە بۆ دابینکردنى ڤاکسین بەدەر لەو هەوڵانەى کە حکوومەتى عێراقى دەیدات".

لوتکەى تەندروستى کوردستان کە وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستان سەرپەرشتى دەکاتـ هەریەک لە وەزارەتى تەندروستى عیراق و ڕیکخراوى تەندروستى جیهانى و ئاژانسە مرۆییەکانى سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان تیایدا بەشدارى دەکەن.