سێ ڕووفات لە سنووری شنگال دۆزرانەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سێ ڕووفات لە سنووری شنگال دۆزرانەوە

لە کۆمەڵگەی (گرزەرک)ی سەر بە ناحیەی گرعوزێر لە قەزای شنگال، ڕووفاتی سێ هاووڵاتیی کوردی ئێزدی دۆزراونەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی١ی٢٠٢١ جەلال خەلۆ بەڕێوەبەری ناحیەی گرعوزێر بە وەکالەت بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوێنێ سێشەممە ئەو سێ ڕووفاتە لە کۆمەڵگەی گرزەرک دۆزراونەتەوە کە ڕووفاتی سێ هاووڵاتیی کوردی ئێزدییە کە لە شوێنێک لەلایەن تیرۆریستانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ گوللەباران کراون".

گوتیشی: "پۆلیسی شنگال لەو ڕووداە ئاگادار کراوەتەوە هەتا بپارێزرێن و بیانگوازنەوە و ڕووفاتەکانیان لەناو گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزدییاندا بنێرژرێن".

جەلال خەلۆ ئاماژەی بەوەش کرد: "هێشتا ناسنامەی ئەو سێ رووفاتە دیار نییە کە پاش شەش ساڵ لە کارەستانی جینۆسایدی شنگال دۆزراونەتەوە".

لە سنووری قەزای شنگال و لە دوای کارەسات و جینۆسایدی کوردانی ئیزدی کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ساڵی ٢٠١٤ ڕووی دا، هەتا ئێستا ٨٠ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، کە لەو ژمارەیە ٢٠ گۆڕیان هەڵدراونەتەوە کە سەرجەم ٣٥٠ ڕووفاتیان تێدا بووە و هەتا ئێستا لەلایەن بەغداوە تەنیا ناسنامەی ١٠٤کەسیان ئاشکرا بووە.

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو ڕووفاتی ئەو ١٠٤ کەسەی کە ناسنامەیان یەکلا بووەتەوە، بگەڕێندرێنەوە سنووری شنگال و لە گوندی کۆچۆ بە خاک بسپێردرێن.