له‌ هه‌ولێر كۆنفرانسێكی زانستیی دوو ڕۆژه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكوته‌ی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌ ده‌چێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌ولێر كۆنفرانسێكی زانستیی دوو ڕۆژه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكوته‌ی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌ ده‌چێ

 گوتەبێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تەندروستیى هەولێر رای گەیاند، بە ئامانجى گفتوگۆکردن و ئاشنابوون بە پێكوته‌ی دژە کۆرۆنا، بە هەماهەنگى وەزارەتى تەندروستى، کۆنفرانسێکى زانستىی دوورۆژە لە هەولێر ئەنجام دەدرێ.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/1/2021، د.بژار موسا، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تەندروستیی هەولێر بە (باسنیوز)ى راگەیاند: "کاتژمێر 04:00ى پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى وەزیرى تەندروستى و بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى هەولێر، کۆنفرانسێکى زانستیى ستراتیژى بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێكوته‌ی دژە کۆرۆنا، کە ئامانج لێى ناساندن و چۆنیەتى هاوردەکردن و بەکارهێنان و دابەشکردنى پێكوته‌كه‌یه‌".

راشیگەیاند" کۆنفرانسەکە دوو رۆژ دەخایەنێت و لە میانەیدا گرینگیدانى زیاتر بە کەرتى تەندروستى و چۆنیەتیى پێشخستنى کەرتى تەندروستى دەخرێتە بەرباس، بە هەماهەنگیى وەزارەتى تەندروستیى حکوومەتى هەرێمی كوردستان".

ئەوەشى خستەڕوو "ئامانجێکى دیکەى کۆنفرانسەکە، تاوتوێکردنى دۆخەکەیە بۆ ئەوەى بتوانرێت کاتێک ڤاکسینەکە دەگاتە هەرێمی كوردستان، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردن و بەکارهێنانى بکرێت، چونکە پاراستنى تەندروستیى هاووڵاتیان لە پێشینەى کارەکانى حکوومەتە و گرنگى تەواوى پێ دەدەین".