گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، یەکێک لە دزەکانی گەڕەکی (فەرمانبەران)ی هەولێر دەستگیر کرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/1/2021، ڕائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، به كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌و كه‌سانه‌ى دزییه‌كانیان له دووكانه‌كانى گه‌ڕه‌كى فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجام داوه، سێ كه‌س بوون، یه‌كێك له‌وانیش خۆى ڕاده‌ستى ئاسایشى هه‌ولێر كردووه".
باسى له‌وه‌ش كرد، دوو كه‌سه‌كه‌ى دیكه خه‌ڵكى دهۆكن، پۆلیسى هه‌ولێریش بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه، زانیاری‌یان داوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى دهۆك.
ڕائید هۆگر عه‌زیز باسى له‌وه‌ش كرد، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران پێشینه‌ى تاوانیان هه‌بووه و له زیندان یه‌كتریان ناسیوه.
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕه‌تى ده‌كاته‌وه دزی له 15 دووكانى گه‌ڕه‌كه‌كه كرابێت و گوتی: "دزییه‌كه ته‌نیا له هه‌شت دووكان كراوه".