سەرکردەیەکی عێراقی: سەرۆک بارزانی بە پاڵپشتیی هاوپەیمانان داعشی تێک شکاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرکردەیەکی عێراقی: سەرۆک بارزانی بە پاڵپشتیی هاوپەیمانان داعشی تێک شکاند

”کوردستان پەناگەیەکی ئارامە بۆ ئەوانەی بەهۆی میلیشیاکانەوە ئاوارە دەبن“

سەرکردەیەکی باڵای سیاسیی عێراقی رایدەگەیەنێت، سەرۆک بارزانی بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی تێک شکاند.

میسال ئالوسی، سەرۆکی پارتی ئومەی عێراقی رایدەگەیەنێت، ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان لەلایەن داعشەوە مەترسی کەوتە سەر، ”مەسعود بارزانی لە هێڵی پێشەوەی بەرگریی دژ بە داعشدا چەکی هەڵگرتبوو“.

میسال ئالوسی هەروەها رایگەیاند، ئێران چەندین هەوڵی بۆ دەست بەسەرداگرتنی هەرێمی کوردستان و بڕیارەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی داوە، ”بەڵام خراپ شکستی هێنا“.

ئەو سەرکردە عێراقییە پێیوایە ئێران هەستیارییەکی زۆری لەگەڵ سەربەخۆیی بڕیاری هەرێمی کوردستان هەیە و بەردەوام هەوڵی شکاندنی شکۆی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان دەدات،  ”بەڵام تیرۆر و میلیشیا و مووشەکباران، ئیرادەی کورد لە سووربوون لەسەر داوای سەربەخۆیی، ناشکێنێن“.

میسال ئالوسی ستایشی هەرێمی کوردستان لە کردنەوەی هەموو دەرگاکانی بە رووی تەواوی ئازادیخوازان بەبێ لەبەرچاوگرتنی بیروبۆچوون و مێژوویان بەرامبەر بزووتنەوەی کوردایەتی، کرد و رایگەیاند، ”هەرێمی کوردستان پەناگەیەکی ئارامە بۆ هەموو ئەو کەسایەتی و گرووپانەی، کە بەهۆی میلیشیا ئیسلامییەکان و رژێمەکانی عێراق و ئێران ئاوارە دەبن“.

ئالوسی بە ئاماژەکردن بەوەی سەرکردایەتیی کوردستان سەرکەوتوو بووە لە دەستەبەرکردنی پانتاییەک لە رێز و هاوسەنگیی ستراتیژی لەنێوان خۆی و جیهانی ئازاد بە تایبەت یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکا، رایگەیاند، ”هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لەڕێی پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و سەرۆک بارزانی، رۆڵی گەورەی لە تێکشکاندنی داعش هەبوو“.

ئەو سەرکردە عێراقییە جەختی لەوە کردەوە، کە هەموو ئەو کەسانەی دوای کوژرانی، هەوڵی بە گەورە نیشاندانی قاسم سولەیمانیی فەرماندەی پێشووی سوپای قوودسی ئێرانی دەدەن، پێشتر هەوڵیان دەدا لێی رزگاربن.