به‌ر له پتر له مانگێك، پرسیار له نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه كرا، پرسیاری نێو دانیشتنێك بوو: ئایا به هاتنی بایدن ئارامی و ئاسایش بۆ ناوچه‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
وێڕای ئه‌وه‌ی وەڵامه‌كه به‌پێچه‌وانه‌ی خواست و هیوای خه‌ڵكه، ته‌نانه‌ت ترسیش ده‌نێته‌وه، به‌ڵام نووسه‌ری ئه‌م وتاره، دوودڵ نه‌بوو له گه‌یاندنی ره‌وشه‌كه بۆ هه‌موو خه‌ڵك. سووریا تا ئه‌م كاته بۆ هیچ هه‌ژموونێك له‌نگه‌ری نه‌گرتووه، زۆربه‌یان له گۆڕاندان، ره‌نگه له چه‌ند مانگی داهاتوودا، بازنه‌ی هه‌ژموونی ئه‌م یان ئه‌و بچووك یان فراوان بێت، ته‌نیا شتی چه‌سپاو ئه‌وه‌یه، كه خاوه‌ن پرسی راسته‌قینه (له‌وانه‌یه) زۆر نه‌كه‌وێته به‌ر ته‌وژمی ئه‌و گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانانه‌ی كه بۆی هه‌یه له ئاستی هه‌ژمووندا روو بده‌ن.
خودان پرسگه‌لی ره‌وا ئاماده ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشت به هه‌بوونی مێژووییانه‌ی خۆیان هه‌ر هه‌بن، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی مافی خۆیان، له چوارچێوه‌ی بازنه‌ی جوگرافیای خۆیاندا، جێگیر بن.
هه‌رچی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن هه‌ژموونی وابه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتن، ئه‌وان و ئه‌و هێزانه‌ی به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا له جوگرافیای سووریادا هه‌ن، مه‌به‌ستمان هێزه‌یلی داگیركه‌ره، هه‌روه‌ها ئێران، كه به پانایی و درێژایی وڵاته‌كه‌دا، له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمدا په‌رش و بڵاو بووه‌ته‌وه، له‌نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه حزبوڵڵا و هه‌موو ئه‌و چه‌كدار و گرووپانه‌ی له‌پاڵ گرووپه‌كانی ئیسلامی‌دان، ئه‌وا ههژموویان له كورتیی ده‌دات، له‌گه‌ڵ هه‌ر یهكلاییكردنهوهیهكی ره‌وشی سووریا، ئه‌وان كۆتاییان دێت.
به‌ده‌ر له ئه‌مریكا و رووسیا، ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ی ده‌توانن له هه‌ر شوێنێكی بیانه‌وێت، ئاماده ده‌بن، به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا، كه ته‌نیا ده‌وڵه‌تێكه خۆی بڕیار ده‌دات له كوێ بێت و له كوێ نه‌بێت، نه‌ك بڵێی لایه‌ن و ده‌وڵه‌تی دی ئه‌م توانا و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه.
سه‌یریش نییه، كه داعش له ناوچه‌ی بیاباندا هێدی هێدی هێز و گوڕی وه‌به‌ر هاتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌نێوان ره‌ققه و حه‌ما و حیمس و سوه‌یدا، ئیدی بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه و ده‌وروبه‌ری.
له‌م كاته‌شدا، رژێم هه‌وڵ ده‌دات په‌لاماری هه‌ندێك ناوچه‌ی ده‌رعا بدات، واتا ناوچه‌ی حۆران، ئه‌م ناوچه‌یه جارێ وێنه و چاره‌نووسی روون نه‌بووه‌ته‌وه، نیشانه‌یه‌كیش بۆ ناسنامه‌كه‌ی ده‌رنه‌كه‌وتووه، ئاشكراش نییه ئاخۆ ده‌بێته ناوچه‌ی هه‌ژموونی چ لایه‌ك. لایه‌نی باڵاده‌ست ئیسرائیله، پاشان ئه‌مریكا و ئوردن، رژێم و رووسیاش ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به گوڕ و تینه‌وه بۆی بگه‌ڕێنه‌وه، به هه‌مان شێوه‌ی گوڕ و تینی رژێم به‌ر له شۆڕش، به‌ڵام هه‌ر زوو له سه‌پاندنی ویست و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، شكست ده‌هێنن.
له‌ڕاستیدا گۆڕانكاریی گرنگ له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا روو ده‌ده‌ن، هه‌ژموونی رووسیا و رژێم پاشه‌كشه ده‌که‌ن، هه‌ژموونی كورد و هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م گه‌شه ده‌كه‌ن، له قۆناغی دووه‌میشدا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره بۆ سه‌رێ كانی و گرێ سپی، له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌كردنی هه‌ژموونی توركیا و گرووپه‌یلی ئیسلامی به‌دی دێت، هه‌ڵبه‌ت هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی هێزه‌كانی ناوخۆ له به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كانیان.
هه‌ڵه نییه ئه‌گه‌ر ئه‌م وێنه‌یه وه‌به‌ر باكووری رۆژئاواشدا ببڕین، به‌وه‌ی توركیا خۆی جێگیر ده‌كات و هه‌ژموونی (به‌ره‌ی نوسره) له كورتی ده‌دات، پرسی به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریی نێو عه‌فرین جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ش، ئیدی ده‌بێت (گرێبه‌ستێكی تازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی) گه‌ڵاڵه بكرێت، بۆ ناوچه‌ی كوردداغ (عه‌فرین) هه‌ڵبژاردن بكرێت.
له‌نێوان هه‌ردوو ناوچه‌كه‌شدا، هێنده نابات سیمای هێزه‌یلی نوێ له باشووری سووریا روون ده‌بێته‌وه، كه تا ئێستا چۆنیه‌تیی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان خه‌ڵكی له حۆران گه‌ڵاڵه نه‌كردووه، كه زۆرینه‌یان سوننه‌ن و پارێزگای سویهداش به زۆری درووزن.
ماوه‌ته‌وه بڵێین، هه‌یه ده‌ڵێت، كه گه‌ڕێكی دیكه‌ی شه‌ڕ چاوه‌ڕوانی سووریایه، ئه‌گه‌ر گهڕهكانی پێشووی شه‌ڕ بۆ كۆنترۆڵكردنی زه‌وی و ده‌سكه‌وت بووبن، ئه‌وا گه‌ڕێكی دیكه‌ی شه‌ڕ، ئه‌گه‌ر ده‌ست پێ بكات، كورتخایه‌ن ده‌بێت. واش دیاره، ئامانج پته‌وكردنی هه‌ژموون و جێگیركردنی ئارامی و نه‌هێشتنی فاكته‌ری ترس و دڵه‌ڕاوكێیه، هه‌روه‌ها خه‌ڵك رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر ناسنامه نه‌بێت، ئه‌و شه‌ڕه (ئه‌گه‌ر روو بدات) وه‌ك ئه‌وانی دی نابێت، شه‌ڕێك نابێت بۆ به‌رهه‌مهێناوه‌ی سه‌ركرده‌ی نوێ، هێنده‌ی كه ناسنامه‌ی جوگرافیای ناوچه‌كه ده‌گێڕێته‌وه، هه‌روه‌ها رۆڵی له نه‌خشه‌كێشانی سووریای نوێشدا ده‌بێت.
.. یه‌زدان خه‌ڵكی ئێمه له شه‌ڕ بپارێزێت.. ته‌نیا دیالۆگ مافی ره‌وا به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه.