فەرماندەیەکی پێشمەرگە: سەرۆک بارزانی سەرکردایەتیی شەڕی تێک شکاندنی داعشی کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فەرماندەیەکی پێشمەرگە: سەرۆک بارزانی سەرکردایەتیی شەڕی تێک شکاندنی داعشی کرد

”ھاوپەیمانی ڕۆڵی کارایان ھەبووە لە تێکشاندنی داعش“

فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان باس لەوە دەکات، کە سەرۆک بارزانی سەرکردایەتیی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و تێکشکاندنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی دەکرد.

کادیر شەھید نازم، فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کەرکووک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، لە شەڕی دژی داعش، ھێزەکانی ھاوپەیمانان ھاوکاریی بەردەوامی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانیان کردووە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، داعشیان تێک شاند.

کادیر شەهید نازم هەروەها رایگەیاند، ئەوکاتەی داعش ڕووبەڕووی ھێزی پێشمەرگە وەستایەوە، سەرۆک بارزانی، فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی کوردستان بووە و ھەمیشە لەناو ھێزی پێشمەرگە و بەرەکانی جەنگ بووە و ”کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھەمیشە ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانییان کردووە و ھێزی پێشمەرگەیان بەھێزێکی قارەمان و دوژمن بەزێن سەیر کردووە“.

ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆک بارزانی ھەمیشە خۆی بە پێشمەرگە دەزانێت و لە دیدار و چاوپێکەوتنەکانیشی بەردەوام جەخت لە پێشمەرگەبوونی خۆی دەکاتەوە، لە شەڕی دژی داعشیشدا وەک پێشمەرگە بەردەوام لە بەرەکانی جەنگ بوو.