ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان، دووپاتی ده‌كاته‌وه دروستكردنی فیلمێكی مه‌به‌ستدار و خۆكردنه‌پاڵه‌وان، سووكایه‌تیكردنه به گه‌لی كورد و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كاری له‌و جۆره نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/1/2021، عومەر باڵەکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند، ئەو فلیمە ئێرانییەی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته بڵاو كرایه‌وه، تەنیا بۆ سووکایەتیکردنە بەگەلی کورد و ئەوان دەیەنەوێ لەڕێگەی ئەو فلیمەوە کەسێکی خۆیان بکەن بە پاڵەوان و سووکایەتی بەنەتەوەی کورد بکەن، ئەمە یەکەمجار نییە بێڕێزی بە گەلی کورد ده‌كه‌ن و نموونه‌كان له‌به‌رچاون.
ئاماژەی بەوەش کرد، له‌و سه‌روه‌خته‌ی باشووری کوردستان پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دا و ھاووڵاتیانی ڕۆژھەڵاتی كوردستان ھێندەی ھاوڵاتییانی باشووری کوردستان، خۆشی و شادییان دەردەبڕی و ھەموویان لەشەقامەکانی شارە کوردییەکانی ئێران ئاھەنگیان بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆم دەردەبڕی، بەڵام ڕووبه‌ڕووی ڕەشبگیری بوونه‌وه و دواتریش سنووره‌كان به رووی باشووری كوردستاندا داخران.