سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندن لە پەرلەمانی کوردستان، رای دەگەیەنێت كه پێشنیاز کراوە مانگی دوو دەست بە پڕۆسەی خوێندن بکرێتەوە، لەبەر ئەوەی دۆخەکە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن گونجاوە.
ئهمڕۆ چوارشهممه 27/1/2021، عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند چەند پێشنیازێک ھەیە بۆ ئەوەی مانگی دوو دەست بە پرۆسەی خوێندن بکرێتەوە بۆ ئەو قۆناغانەی بەھۆی پهتای کۆرۆناوە راگیراوە، كه بریتین له پۆلهكانی یهكی بنهڕهتی تا 11ـی ئامادهیی.
ئهوهشی ئاشكرا كرد، كه بڕیارە رۆژی 2/2/2021 لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیار لە بارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بدات.
لە بارەی پێشنیازەکانیشهوه، ئهوهی دهربڕی، "پێشنیاز کراوە پێش ئەو وادە دیاریکراوە كه 1/3/2021 بوو، دەست بە پڕۆسەی خوێندن بکرێتەوە، لەبەر ئەوەی دۆخەکە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن گونجاوە.