ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی جووتسایدی په‌رستگای لالش كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی جووتسایدی په‌رستگای لالش كرا

 له‌ درێژه‌ی‌ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دروستكردنی جووتسایدی په‌رستگال لالش كه‌وته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

خالید نه‌رمۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانیی شێخان، به‌ (باسنیوز)ـی ڕاگه‌یاند، كه‌ له‌ ئه‌مڕۆ 27/1/2021ـه‌وه‌، ده‌ست به‌ دروستكردنی پڕۆژه‌ی جووتسایدی په‌رستگال لالش ده‌كرێ، كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 637 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كردووه‌.

ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ جووتسایدی په‌رستگال لالش،‌ به‌ فراوانیی 20 مه‌تر و به‌ درێژیی كیلۆمه‌ترێك و 250 مه‌تر دروست ده‌كرێ و كاره‌كه‌ به‌ به‌ڵێنده‌رێك سپێردراوه‌ و له‌مڕۆوه‌ كاره‌كانی جووتسایده‌كه‌ ده‌ست پێ ده‌كرێ و ماوه‌ی‌ 270 رۆژ بۆ دوماهیهاتنی پڕۆژه‌كه‌ دیاری كراوه‌، به‌ڵام پێش واده‌ی خۆی كۆتایی پێ دێ و ده‌كه‌وێته‌ خزمه‌ت سه‌ردانیكه‌رانی په‌رستگای لالشه‌وه‌.

خالید نه‌رمۆ، ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، كه‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ نێوان شێخان و ئه‌ترووش و په‌رستگای لالشدا جێبه‌جێ ده‌كرێ و كێشه‌ی هاتوچۆ و قه‌ره‌باڵغیی سه‌روه‌ختیی بۆنه‌ و جه‌ژنه‌كانی كوردانی ئێزدی به‌ ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌كا.