به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بۆ ئه‌و كه‌سانه بڵاو كرده‌وه، كه ده‌یانه‌وێت سه‌ردانى سه‌نته‌رى پسپۆڕیی هه‌ولێر بۆ پزیشكى ده‌م و ددان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/1/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سەنتەری پسپۆڕیی هەولێر بۆ پزیشکی دەم و ددان، كه سه‌ر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێره، داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، کە ڕۆژانە لە کاتژمێر 3ى دواى نیوه‌ڕۆ تاوەکوو 7ى ئێواران، بەردەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکیی تەندروستی بۆ دەم و ددان، لە ڕێگەی پزیشکانی پسپۆڕی تایبەتمەند بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی دەم و ددان".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كه شوێنه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامى 30 مه‌تری، چوارڕیانى سێتاقان به‌رامبه‌ر هۆتێلى فه‌رید (فندق فه‌رید).