لە كەركووك چوار كەس بە تۆمەتی دزینی 100 مۆبایل دەستگیر كراون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە كەركووك چوار كەس بە تۆمەتی دزینی 100 مۆبایل دەستگیر كراون

لە شاری كەركووك دزینی مۆبایل زیادی كردووە و بەڕێوەبەری ۆبەی نەهیشتنی تاوان لە بنکەی ئازادیی شارەکەش ئاشكرای دەكات كە چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی 100 مۆبایل دەستگیر كراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27/1/2021، ڕائید سامان ڕەمەزان، بەڕێوەبەری هۆبەی نەهێشتنی تاوان لە بنکەی پۆلیسی ئازادیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "وەك هۆبەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی، چوار كەس بە تۆمەتی تۆمەتی دزینی 100 مۆبایل لە سنووری كاركردنی ئێمە دەستگیر کراون".

ئاشكراشی كرد: "ئەو چوار كەسە زیاتر لە 100 مۆبایلیان لە دوكانەكان، هەروەها لە دەستی منداڵان بە زۆر ڕفاندوو و بە ماتۆڕیش ئەو دزییانەیان کردووە، واتا مۆبایلیان لەدەست منداڵان دزیوە و پاشان هەڵهاتوون".

ماوەیەكە دزیكردن لە شاری كەركووك زیادی كردووە، بەتایبەت بردنی مۆبایل و ئایپاد لە دەستی منداڵان و لە كۆڵانەكان زۆر بووە.