لە ڕووسیا 17 ھەزار و 741 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ڕووسیا 17 ھەزار و 741 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران

له‌ ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 71 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 27/1/2021، لە ڕووسیا 17 ھەزار و 741 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە سێ ملیۆن و 774 ھەزار و 672 کەس.

ھەر لە ڕووسیا 594 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 71 ھەزار و 76 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا سێ ملیۆن و 202 هه‌زار و 483 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.


پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.