زیندانییانی عێراق دژی ئەشکەنجەدانیان مان دەگرن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

زیندانییانی عێراق دژی ئەشکەنجەدانیان مان دەگرن

زیندانییانی ناو گرتووخانەکانی عێراق دژی ئازار و ئەشکەنجەدانیان، مان لە خواردن دەگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27-1-2021، ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە زیندانییانی تۆمەتبارکراو بە گەندەڵی، ماوەی سێ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەو زیندانییانە باس لەوە دەکەن، کە بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە دادگایی دەکرێن و رێگایان پێنادرێ پارێزگاری لە خۆیان بکەن و پارێزەریان بۆ دابین بکرێ.

هەروەک سۆمەرییە نیوز بڵاوی کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان بە زۆرەملێ و ئەشکەنجە دان پێدانان بە تۆمەتبارەکان پڕ دەکەنەوە و دادگاش لەسەر ئەو دانپێدانانانە، سزایان دەدات.

زیندانییەکان داواکارن لێژنەیەکی پزیشکیی بێلایەن بە سەرپەرشتیی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ یان نەتەوە یەکگرتووەکان لە باری تەندروستییان بکۆڵێتەوە، ئەگەرنا کۆتایی بە مانگرتنەکەیان ناهێنن.