كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەرپرسێكی شیوعی: تا پێشمەرگە نەگەڕێتەوە خانەقین سنوورەکە ئارام نابێت

"داعش شەوانە هێرش دەكاتە سەر خەڵك و هێزە ئەمنییەكان"

بەرپرسێکی حزبی شیوعیی کوردستان لە خانەقین ڕای گەیاند هەتا هێزی پێشمەرگە نەگەڕێتەوە خانەقین و حەشدی شەعبی ناوچەکە بەجێ نەهێڵن، سنوورەکە ئارام نابێت، چونکە داعش شەوانە هێرش دەکەنە سەر خەڵک.

لەمبارەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 27/1/2021، عەباس ڕەحمان، بەرپرسی كۆمیتەی خانەقینی حزبی شیوعیی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "شەوانە داعش لە سنووری خانەقین، هێرش دەكاتە سەر خەڵك و هێزە ئەمنیییەكان و شەوی ڕابردووش داعش لە ناوچەی نەفتخانەی سەر بە خانەقین هێرشی كردووەتە سەر چەند خاڵێكی پشکنینی حەشدی شەعبی و پاشان شەڕی چەكداری لە نێوان داعش و حەشدی شەعبی ڕووی داوە و ئەو ڕووداوانەش بەردەوامن".

ئاماژەی بەوەش دا: "لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە حەشدی شەعبی لە سنووری خانەقین باڵادەستە و ئەوانیش زیاتر مەسەلەكەیان مەزهەبییە، بۆیە تاكوو هێزەكانی پێشمەرگە نەگەڕێتەوە سنووری خانەقین و حەشدی شەعبی لە ناوچەكە نەڕۆن، بارودۆخی ناوچەكە لەڕووی ئەمنییەوە هەر بە خراپی دەمێنێتەوە".