لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی په‌رله‌مانی عێراق: عێراق لە دۆخێکى سەختى ئابووریدایه
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی په‌رله‌مانی عێراق: عێراق لە دۆخێکى سەختى ئابووریدایه

 ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ پەرلەمانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، عێراق لەدۆخێکى سەختى ئابووریدایه و لە پڕۆژه‌ بودجەی 2021ـدا گرنگی بە كه‌رتی پیشەسازی و کشتوکاڵ نەدراوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/1/2021، نەدا شاکر جەودەت، ئەندامى لیژنەى ئابووری و وه‌به‌رهێنان لەپەرلەمانى عێراق بە رۆژنامەى سەباحى فەرمیى عێراقی ڕاگەیاند: "عێراق لە دۆخێکى سەختى ئابووریدایه، بەڵام وەکوو ئێستا  گرنگى بە پیشەسازى و فێرکردن و تەندروستى نەدراوە، لە پڕۆژەی بودجەکەدا ئەوەمان نەبینیوە، ئەوەشى بۆ کەرتى کشتوکاڵ و پیشەسازى تەرخان کراوە، زۆر کەمە و پێچەوانەى چاكسازیكردنه‌ له‌و کەرتانەدا". 

ئاماژەی بەوەش دا، ژمارەیەک لەپەرلەمانتاران ڕەخنەیان لەوە هەبووە پارەیەکى زۆر بۆ کاروبارى ئایینى و وەقفەکان تەرخان کراوە "ئەوەندەی گرنگی بەو  وەقفانە دراوە، ئەوەندە گرنگى بە کەرتەکانى کشتوکاڵ و پیشەسازى نەدراوە". 

ئەو پەرلەمانتارە ڕەخنەى توند لە حکوومەتی عێراق دەگرێت و دەڵێت: "لە پڕۆژه‌ی بودجەی 2021ـدا بڕگەیەک بۆ فرۆشتنى موڵک و ماڵى دەوڵەت هەیە، لیژنەکەمان ئەو بڕگەیەی ڕەت کردووەتەوە".