وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی، یاداشتێکی لێک تێگەیشتن واژۆ دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27-1-2021، ئیحسان عەبدولجەبسر، وەزیری نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، یاداشتەکە بۆ پەرەپێدانی کەرتی نەوت و وزەیە لە عێراق.
ئیحسان عەبدولجەبار هەروەها رایگەیاندووە، یاداشتێکی لێک تێگەیشتنیان لەگەڵ کۆمپانیای نەوتیی تۆتاڵی فەرەنسی واژۆ کردووە، کە چەندین پرۆژەی گەورە لەخۆ دەگرێت.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، کە دانوستاندنەکانی وەزارەتەکەی و تۆتاڵ شەش مانگە دەستیان پێکردووە و دەزگا تایبەتمەندەکانی وەزارەتی نەوت تاوتوێی گۆڕینی یاداشتەکە بۆ گرێبەست و رێککەوتن لە بەرژەوەندیی هەردوولا، دەکەن.