نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی له په‌رله‌مانی عێراق، ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی عێراق، ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای رزگاربوانی ئێزدی ده‌درێ و داوای كرد هه‌موو په‌رله‌مانتاران پشتیوانی ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه بن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/1/2021، خالیده خه‌لیل، نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی له په‌رله‌مانی عێراق، به (باس‌نیوز)ـی ڕاگه‌یاند، كه یاسایه‌كی "زۆر باش" بۆ پشتیوانی و هاوكاریی رزگاربوانی ئێزدی ئاماده كراوه و هه‌موو ماف و ئیمتیازی رزگاربووانی كوردانی ئێزدی تێدا مسۆگه‌ر كراوه و ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێ.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه و كارپێكردنی، ده‌بێته هۆی باشكردنی ژیانیان و دابینكردنی مووچه‌یه‌كی مانگانه بۆیان و وه‌كوو زیندانیانی سیاسی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێ و هه‌مان ماف و ئیمتیازیان پێ بدرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا، گفتوگۆ له‌سه‌ر یاساكه ده‌كرێ، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه.
له ساڵی 2014ـدا، 6400 كچ و ژنی كوردانی ئێزدی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه له ده‌ڤه‌ری شنگال ڕفێنران و تا ئێسته سێ هه‌زار و 500 كه‌س له‌وانه رزگار كراون.