ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکی بلینکن بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە پەسەند دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکی بلینکن بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە پەسەند دەکات

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کاندیدی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی پەسەند دەکات، کە سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە ئەو پۆستەی پێداوە.

دوای دەستبەکاربوونی لە 20-1-2021، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا (ئەنتۆنی بلینکن)ی بۆ بەڕێوەبردنی پۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، دیاری کرد.

رۆژی سێشەممە 26-1-2021، ئەنجوومەنی پیران بە دەنگی 78 ئەندام، دیاریکردنی ئەنتۆنی بلینکی بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پەسەند کرد.

ئەنتۆنی بلینکن دیپلۆماتکارێکی ئەمریکییە. لە ساڵی 1962 لە نیویۆرک لەدایک بووە و چەندین پۆستی باڵای وڵاتەکەی وەرگرتووە.