بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ دهۆك ڕووى دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ دهۆك ڕووى دا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ دهۆك ڕووى داوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/1/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌، كاتژمێر 7 و 50 خوله‌كى به‌یانیی ئه‌مڕۆ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕى 4.3 پله‌ به‌ پێوه‌رى ڕێخته‌ر و له‌ دووریی حه‌وت كیلۆمه‌تر له‌ دهۆك، ڕووى داوه‌.

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قووڵایی 21 كیلۆمه‌تر بووه‌، هیچ زیانێكیشى نه‌بووه‌.

 

Image may contain: text