گەرمیان.. خاوەنی دوو كارگەی چەو و لم بەهۆی سەرپێچیی ژینگەییەوە سزا دران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گەرمیان.. خاوەنی دوو كارگەی چەو و لم بەهۆی سەرپێچیی ژینگەییەوە سزا دران

لە قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان خاوەنی دوو كارگەی چەو و لم بەهۆی سەرپێچیی ژینگەیی و زێدەڕۆیی بۆ سەر رووباری سیروان، سزادران و مۆڵەتەكانیان نوێ ناكرێتەوە.

هەردی سەركەوت، گوتەبێژی قایمقامیەتی كەلار، ئەمڕۆ چوارشەممە27ی1ی 202 بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پاش ئەوەی قایمقامی كەلار لەگەڵ لیژنەكانی نەوت و كانزاكانی گەرمیان و پۆلیسی دارستانی كەلار بەدواداچوونیان بۆ كاری كارگەكانی چەو و لم كردووە، بۆیان دەركەوت كە كارگەی چەو و لمی تازەدێ زیانیان بە دوو دۆنم زەویی سەر ڕوووباری سیروان گەیاندووە و هاوکات بووەتە هۆكاری بڕینەوەی بەشێكی زۆر لە دار و درەختی سروشتی ناوچەكە، بۆیە بە پێبژاردنی بڕی 4 ملیۆن و 150 هەزار دینار سزا دراون."

گوتیشی: "بڕیار دراوە گرێبەستی كاركردنی ئەو كارگەیە نوێ نەكرێتەوە."

ئەو بەرپرسەی ئیدارەی گەرمیان راشی گەیاند: "لە گوندی (بەرلووت)ی نزیك بە رووباری سیروان كەرگەیەكی چەو و لمی دلێر بە هەمان شێوە سزدرا و بڕیار دراوە بەهۆی سەرپێچییەوە مۆڵەتی كاركردنی نوێ نەكرێتەوە."