عێراق 100 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی پێکوتەی کۆرۆنا تەرخان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق 100 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی پێکوتەی کۆرۆنا تەرخان دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی پێکوتەی دژەکۆرۆنا تەرخان دەکات.

رۆژی سێشەممە 26-1-2021، ئەنجوومەنی وەزیران عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمیی سەرۆکی حکوومەت کۆ بووەوە و ژمارەیەک بڕیاری دا.

یەکێک لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رەزامەندیدان لەسەر دیاریکردنی  100 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی پێکوتەی دژەکۆرۆنا.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وەزارەتی تەندروستی سەرپشکە لە دیاریکردنی ئەو پێکوتەیەی بۆ عێراق دەیکڕێت.