له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 26 ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 26 ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 435 ھەزار کەس بەھۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (چوارشه‌ممه‌‌‌‌ 27/1/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 26 ملیۆن و 11 ھەزار و 222 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ سێشه‌ممه‌ ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 25 ملیۆن و 861 ھەزار و 597 كه‌س بوو.

تا ئێستا لە ئەمریکا 435 هه‌زار و 452 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا 15 ملیۆن و 767 ھەزار و 413 کەسیش چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.