كاروانی نه‌ی، میوزیكژه‌ن و گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی به ناوی (دڵی من) بڵاو كرده‌وه.
محه‌مه‌د فه‌قێزاده تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه، كاروان خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه ئاماده كردووه، له سلێمانی كاری وێنه‌گرتن بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كراوه، حه‌مه‌ی شه‌م كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه و له ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
كاروانی نه‌ی خه‌ڵكی سلێمانییه، ژه‌نیاری ئامێری نه‌ی و باڵه‌بانه، چه‌ند ساڵێكه وه‌ك گۆرانیبێژ ژماره‌یه‌ك گۆرانی بڵاو كردووه‌ته‌وه، میوزیكی بۆ گۆرانیی چه‌ندین گۆرانیبێژ ژه‌نیوه.