پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر یاسایەکی تایبەت بە ژنانی کوردی ئێزدی دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر یاسایەکی تایبەت بە ژنانی کوردی ئێزدی دەدات

پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ئاسایی خۆی ساز دەکات و دەنگ لەسەر یاسایەکی تایبەت بە ژنانی کوردی ئێزدی دەدات.

بڕیارە کاتژمێر 3ـی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-1-2021، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە   38ـی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:

- پێشکەشکردنی راپۆرتی لێژنەی ئەمری پەرلەمان

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چوونە پاڵ رێککەوتننامەیەکی نێودەوڵەتی

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای جێبەجێکردنی پرۆژەکان

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیای نیشتمانیی نەوت

- دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای سەندیکای ژمێریاران و وردبینان

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای ژنە کوردە ئێزدییە رزگاربووەکان

- لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق

- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چوونە پاڵی عێراق بۆ رێککەوتننامەی هەماهەنگی لەبارەی PCT

- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یاسای تەندروستیی گشتی