وەزارەتى کشتوکاڵ: بۆ گرنگیدانى زیاتر بە کەرتى کشتوکاڵ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵى ئامادەکردنى پلانێکین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتى کشتوکاڵ: بۆ گرنگیدانى زیاتر بە کەرتى کشتوکاڵ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵى ئامادەکردنى پلانێکین

گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمی کوردستان رایگەیاند بە هاوکارى وەزارەت و لایەن پەیوەندیدارەکانى حکوومەت سەرقاڵى ئامادەکردنى پلانێکین بۆ گرنگیدانى زیاتر بە کەرتى کشتوکاڵ و زیادکردنى بەروبوومى ناوخۆیی.

حوسێن حەمەکەریم، گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە(باسنیوز) ى راگەیاند: "بە ئامانجى گرنگیدانى زیاتر بە کەرتى کشتوکاڵ و پێشخستن و زیادکردنى بەروبوومى ناوخۆ، وەزارەتى کشتوکاڵ بە هاوکارى و هەماهەنگى وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکوومەت سەرقاڵى ئامادەکردنى پلانێکین، کە لە رێگەیەوە جووتیاران و گوندنشینان سوودمەندبن".

راشیگەیاند: "رێژەى دانیشتووانى گوندنشینان لە هەرێمی کوردستان 20% ە ئەگەر ئەو رێژەیە هەموویان سەرقاڵى کارى کشتوکاڵى بن، بە دڵنیاییەوە بەروبوومى ناوخۆیی بەشى پێداویستى ناوخۆ دەکات بە زیادەوە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە رێژەیەکى کەمى گوندنشینان سەرقاڵى کارى کشتوکاڵین".

ئەوەشى خستەڕوو" دابینکردنى پێداویستییەکانى کشتوکاڵى پێشکەوتوو و پاڵپشتى جووتیاران و دانانى سیاسەتێک بۆ بەبازاڕکردنى بەرهەمەکان و پاراستنى بەروبوومى ناوخۆیی، ڕۆڵى گرنگیان دەبێ لە بەرەوپێش بردنى کەرتى کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان".