ئەگەر قژت هەڵدەوەرێ سوود لەم سەوزە وەربگرە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەگەر قژت هەڵدەوەرێ سوود لەم سەوزە وەربگرە

 

پزیشکان و پسپۆڕانی بواری پێست و قژ ڕایان وایە، ئەو خانمانەی رۆژانە تاڵەکانی قژیان بە شێوەیەکی زۆر هەڵدەوەرێت، پێویستە هەمیشە لەگەڵ خواردنی ژەمەکان سوود لە سەوزەی مەعدەنووس وەربگرن.

سەبارەت بەم بابەتە، بۆ پێگەی (تەندروست بە) ئاشکرای دەکەن، مەعدەنووس چەندین قات زیاتر لە پرتەقاڵ ڤیتامینی جۆری C  تێدایە، هەروەها زیاتر لە سەوزەی سپێناخ دەوڵەمەندە بە زۆر مەوادی کانزایی.

سەوزەی مەعدەنووس کانگای ڤیتامین C و مەوادی خۆراکی کانزاییشە، لەبەر ئەم تایبەتمەندییە، تاڵەکانی قژی خانمان لە هەڵوەرین دەپارێزێت و بە گشتی ئەم سەوزەیە بۆ خانمان زۆر بەسوودە.