هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاو کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاو کردەوە

 

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی داخستنی شەقامێک بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە.

لە ئاگادارییەکەی هاتوچۆی سلێمانی کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە کە به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌سه‌ر به‌رزه ‌پردی كۆبانێ‌ له ‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود، بۆ ماوەی حەفت رۆژ سایدی ده‌سته‌ ڕاستی پرده‌كه‌ به‌ربه‌ستكراوه‌.

هەروەها هاتوچۆی سلێمانی داوا له ‌شۆفێران دەکات شه‌قامی سه‌ره‌كی ژێر پرده‌كه‌‌ و شه‌قامه‌ لاوه‌كییه‌كان به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی لۆد‌ و قه‌ره‌باڵغی زیاتر دروست نه‌بێت.