کۆیە.. لە رووداوێکی ھاتوچۆدا نۆ کەس زامدار بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆیە.. لە رووداوێکی ھاتوچۆدا نۆ کەس زامدار بوون

پاشینوەڕۆی ئەمرۆ لە ئەنجامی رووداوێکی ھاتوچۆی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای نێوان کۆیە - تەقتەق نۆ کەس زامدار بوون.

عەقیدی مافپەروەر زاھیر محەمەد، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی کۆیە، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی ھاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا کرۆلا لەسەر رێگای نێوان کۆیە - تەقتەق روویدا و لە ئەنجامدا نۆ کەس زامدار بوون".

ئاماژەی بە ئەوەش دا ڕووداوەکە لە ئەنجامی سوڕانەوەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان ڕوویداوە کە شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە، هەروەها روونیشکردەوە کە پۆلیسی هاتوچۆ کۆیە رێککاری یاسایی گرتووەتە بەر.