ئەورووپا لە جێی وزەی خەڵووز ڕوو لە بەكارهێنانی وزەی خاوێن دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەورووپا لە جێی وزەی خەڵووز ڕوو لە بەكارهێنانی وزەی خاوێن دەكات

دامەزراوەیەكی تایبەت بە بواری وزە ڕایگەیاند كە وزەی خاوێن لە ئەورووپا جێگای وزەی خەڵوز دەگرێتەوە.

دامەزراوەی وAgora Energiewende كە دامەزراوەیەكە زیاتر گرنگی دەدات بە جۆرەكانی وزە، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاندووە بەرهەمهێنانی كارەبا لە ڕێگەی وزەی خاوێنەوە، لە وڵاتانی ئەورووپا گرنگییەكی زۆری پێدەدرێت.

بە پێی دوایین ئامارەكان، ئێستا 38%ی وزەی كارەبای وڵاتانی ئەورووپا لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە بە دەست دێت.

دامەزراوەكە ئەوەی دەرخستووە كە زۆرترین وزەی خاوێن لە وڵاتانی ئەورووپا لە ڕێگەی با و تیشكی خۆرەوە بەدەست دێت.

هەر لە ڕاپۆرتەكەی ئەو دامەزراوەیەدا هاتووە كە وزەی خەڵوزی لە ئەورووپادا 20% كەمتر بووەتەوە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، ئەو ڕێژەیەشی كە ماوە تەنها 13%ی وزەی كارەبای وڵاتانی ئەورووپا بەرهەم دەهێنێت.