كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لە ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێ بڵاوكردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی لە شەشەمین ساڵیادی ئازادكردنی شاری كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاو كردەوە.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە "يادى داستانى ئازادكردنى كۆبانێ له‌ ته‌واوى گه‌لى كوردستان و هه‌موو ئازاديخوازانى جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. له‌م ياده‌دا سه‌رمان له‌به‌رده‌م گيانى پاكى شه‌هيدان داده‌نوێنين، به‌ ڕێز و وه‌فادارييه‌وه‌، ياديان ده‌كه‌ينه‌وه‌. سوپاسى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان ده‌كه‌ين كه‌ له‌ شه‌ڕى دژى تيرۆردا، هاوكارمان بوون".