حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 4 ملیار دیناری بۆ هاوكاریی خه‌ڵك و خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك ته‌رخان كرد و به‌سه‌ر هاووڵاتییان و كه‌سانی شایسته‌دا دابه‌ش كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26/1/2021، شێرزاد محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای دهۆك، له كۆنفرانسێكی مێدیاییدا، ئاشكرای كرد، كه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه، ڕه‌وشی كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار خراپ بووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاریی دارایی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تدا دابه‌ش كرد و بڕی 4 ملیار و 65 ملیۆن و 200 هه‌زار دینار بۆ هاووڵاتیانی پارێزگای دهۆك ته‌رخان كرا، وێڕای ئه‌وه‌ش، 160 هه‌زار سه‌به‌ته‌ی خۆراكیش به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژاره‌كانی پارێزگای دهۆكدا دابه‌ش كراوه.