ساماڵ ساڵح، گۆرانیبێژی كورد، خه‌ریكی چه‌ند كارێكی نوێی هونه‌رییه و به‌م زوانه بڵاویان ده‌كاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ساماڵ ساڵح به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "خه‌ریكی سێ گۆرانیی نوێم، به‌م زوانه یه‌كێكیان بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، گۆرانییه‌كان به ستایلێكی نوێ و به‌شێوه‌ی شاد و هه‌ڵپه‌ركێن".
گوتیشی: "بۆ مانگی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به‌رهه‌می نوێی دیكه‌ش بڵاو ده‌كه‌مه‌وه".
ساماڵ ساڵح خه‌ڵكی سلێمانییه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی زیاتر له ئاهه‌نگ و به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كات.