سەرکردەیەکی باڵای عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆک بارزانی رەمزی شۆڕشێکی نیشتمانیی مرۆییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 26-1-2021، میسال ئالوسی، سەرۆکی پارتی ئوممەی عێراقی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، بە سەرسوڕمانەوە دەپرسێ، بۆچی هەندێک رق و کینەیان بەرامبەر کورد و کوردستان هەڵگرتووە؟
میسال ئالوسی هەروەها رایگەیاندووە، ئەوانەی نەخۆشیی دەروونییان هەیە، هەرچی دەڵێن با بیڵێن، ”کاک مەسعود بارزانی“ کەسێکی دانا، ئازا، پابەند بە دین و ئەخلاقە بەرزەکەیەتی و بەرزترە لە کەسانی بێ نرخ.
سەرۆکی پارتی ئوممەی عێراقی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە سەرۆک بارزانی رەمزی شۆڕشێکی نیشتمانیی مرۆییە.
میسال ئالوسی ئاماژەی بە پەندێکی عەرەبی کردووە و بە دەستکاریکردنەوە و نووسیویەتی، ”کاروان دەڕوا و عەجەم بە گومڕایی دەمێنێتەوە“.