شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فر و باران ڕوو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فر و باران ڕوو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

لێپرسراوى به‌شى پێشبینیى كه‌شوهه‌وا له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتیى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فر و بارانبارین ڕوو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

بژار ئه‌كرم، لێپرسراوى به‌شى پێشبینیى كه‌شوهه‌وا له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتیى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ هه‌ر له‌ به‌یانیى زووه‌وه‌، ئاسمانى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نمه‌باران ده‌بارێت".

گوتیشى: "له‌ سه‌نته‌رى هه‌ندێك قه‌زا و ناحیه‌كان به‌فر ده‌بارێت، له‌ لوتكه‌ى ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت، كاریگه‌رى ئه‌و شه‌پۆله‌ زیاتر له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك ده‌بێت، دواتر بارانبارین به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ به‌رده‌وام ده‌بێت".

لێپرسراوى به‌شى پێشبینیى كه‌شوهه‌وا له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتیى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: "له‌ ڕۆژى هه‌ینییه‌وه‌ ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت و نمه‌باران ده‌بارێت، به‌ڵام له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئاستى بارانبارین زیاتر ده‌بێت وه‌ك له‌ هه‌ولێر و دهۆك، بۆ ڕۆژى هه‌ینى له‌ سنوورى گه‌رمیان ئاستى بارانبارین‌ مامناوه‌ند ده‌بێت".

له‌باره‌ى پله‌ى گه‌رماوه‌، بژار ئه‌كرم ڕوونی كرده‌وه‌: "پله‌ى گه‌رما له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى كه‌م نزم ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام دابه‌زینى پله‌ى گه‌رما زیاتر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌بێت".