عێراق دووەم گەورەترین بازاڕی کەلوپەلی ئێرانییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق دووەم گەورەترین بازاڕی کەلوپەلی ئێرانییە

عێراق دووەم گەورەترین بازاڕی کەلوپەلی دروستکراوی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

ئەمڕۆ سێشەممە 26-1-2021 مەهدی میر ئەشرەفی، سەرۆکی دەزگای گومرگی ئێران رایگەیاندووە،  ئێران لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا، بە بەهای 59 ملیار دۆلار، کەلوپەلی هەناردەی وڵاتانی جیهان کردووە.

مەهدی میر ئەشرەفی هەروەها رایگەیاندووە، زۆرترین کەلوپەلی ئێرانی هەناردەی وڵاتانی چین، عێراق، ئیمارات، تورکیا و ئەفغانستان کراوە.

- چین، بە بەهای حەوت ملیار و 200 ملیۆن دۆلار کەلوپەلی لە ئێران کڕیوە

- عێراق، بە بەهای شەش ملیار و 300 ملیۆن دۆلار کەلوپەلی لە ئێران کڕیوە

- ئیمارات، بە بەهای سێ ملیار و 700 ملیۆن دۆلار کەلوپەلی لە ئێران کڕیوە

- تورکیا، بە بەهای دوو ملیار دۆلار کەلوپەلی لە ئێران کڕیوە

- ئەفغانستان، بە بەهای ملیارێک و 800 ملیۆن دۆلار کەلوپەلی لە ئێران کڕیوە