لەژێر چاودێریی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەردوو پرۆژەی بەگەڕخستنی وێستگەی مۆبایلی گۆڕینی ڤۆڵتیەی 11/132 كەی ڤیی شەمامك بەگوژمەی و دەرهێنانی پێنج فیدەر كرانهوه.
ئهمڕۆ سێشهممه 26/1/2021، لهژێر چاودێریی مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان و به ئامادهبوونى ئەندازیار كەمال محهمهد ساڵح، وەزیری كارەبا و هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەكالەت، لە مەراسیمێكدا هەردوو پڕۆژەی بەگەڕخستنی وێستگەی مۆبایلی گۆڕینی ڤۆڵتیەی 11/132 كەی ڤیی شەمامك بەگوژمەی 1 ملیۆن و 658 هەزار دۆلار لەلایەن كۆمپانیای (بیست) و دەرهێنانی پێنج فیدەر بەگوژمەی 588 ملیۆن دینار، لەلایەن كۆمپانیای (پاڵۆس) كرانهوه.
لە دەستپێكی مەراسیمەكەدا وەزیری كارەبا وێڕای سوپاسی پارێزگاری هەولێر و هەردوو كۆمپانیای (بیست و پاڵۆس) كە پابەندی ڕێنوێنی و ڕاسپاردەكانی وەزارەت بوون و لە ماوەیەكی كەمدا هەردوو پڕۆژەكەیان بە كوالێتییەكی باش جێبەجێ كردووە، پیرۆزبایی لە خەڵكی ناوچەكە كرد ئاماژەی بە گرنگیی ئەم دوو پڕۆژەیە كرد و گوتی: "ئەم دوو پڕۆژەیە تەواوكەری یەكترن و كارەبا بە سنووری ناحیەی شەمامك و بەشێك لە گوندەكانی ناحیەی گوێڕ دەدەن، ههروهها ڕۆڵیان لە چارەسەری بارزۆریی سەر هەردوو وێستگەی پیرداود و تەرجان و فیدەرەكانیان دەبێت".
ههر له مهراسیمهكهدا پارێزگاری هەولێر بەوەكالەت، بۆ دابینكردنی وێستگەی گۆڕینی مۆبایلی كارەبا كە بۆ گوندەكانی دەشتی هەولێر و كەمكردنەوەی بارزۆری و چارەسەركردنی كێشەی ڤۆڵتییە گرنگن، سوپاسی وەزارەتی كارەبای كرد.
دواتر وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێر بەوەكالەت یەكەكانی وێستگەكەیان بەسەر كردەوە و وێستگەكەیان بەگەڕ خست، هەر لەو مەراسیمەدا وەزیری كارەبا لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا باسى لهوه كرد: "لە ماوەی ساڵ و نیوێكی تەمەنی كابینەكەدا، بەدەیان پڕۆژەی كارەبامان لە دەڤەرە جیاجیاكانی ههرێمى كوردستان كرووهتهوە و لە پلان و بەرنامەشماندایە لە گەرمیان و سلێمانی و دهۆك پڕۆژەی دیكە بكەینەوە، بەمەش توانیومانە ژێرخانی كارەبا بەڕادەیەكی زۆر باش ببووژێنینەوە، ئێستاش تەنیا گرفتی سووتەمنیمان هەیە، چونكە توانای وێستگەكانی كارەبا و ژێرخانی كارەبا بەشێوەیەكی زۆر باش ڕێكخراونەتەوە و بنیات نراون، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بارودۆخە ڕوو لە باشی دەكات".