وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لەبارەی ‌جووڵەی داعش لە ناوچە کوردستانییەکان هۆشداری ده‌دات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لەبارەی ‌جووڵەی داعش لە ناوچە کوردستانییەکان هۆشداری ده‌دات

 "چاوەڕوانی شاندی وەزارەتی بەرگریی عێراقین"

به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگهی حکوومەتی هەرێمی کوردستان‌ له‌ جووڵه‌ی دووبارەی داعش و به‌هێز بوونه‌وه‌یان له‌ ناوچه‌ کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات و باس له‌وه‌ ده‌کات ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق زیاتر بکرێت.

لیوا بابه‌کر فه‌قێ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "تاکیتکی داعش گۆڕاوه و‌ خۆیان دووباره‌ رێک خستووه‌ته‌وه و‌ به ‌شێوه‌ی‌ گرووپ گرووپ، به‌تایبه‌ت له‌ بۆشایی هێڵی ته‌ماسی نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ سوود له‌و بۆشاییه‌ وه‌رده‌گرن که‌ هه‌یه و‌ دواتر کار و چالاکییان به ‌شێوه‌ی دەستەی خۆکوژی و ڕفاندن و چاندنی بۆمب، داعش دووباره‌ خۆیان رێک خستووه‌ته‌وه‌‌، ته‌قینه‌وه‌ی ئەم دواییەی به‌غدا ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه،‌  به‌تایبه‌ت له‌ سنووری ناوچەکانی که‌رکوو، داقووق، دیاله‌، خانه‌قین و مه‌خموو ئێمه‌ ئاگادارین و هۆشداری نوێ ده‌ده‌ین له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پیشمەرگە گوتیشی: "بڕیاره‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆن له ‌نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌ست به‌کار بێت و لێژنه‌یه‌ک له ‌نێوان هه‌ردوولا واته‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگهی حکوومەتی هەرێمی کوردستان‌ و وەزارەتی به‌رگریی عێراق دروست کرا و هەتا ئێستا سێ دانیشتن کراوە، به‌پێی ناوه‌رۆکی کۆبوونه‌وه‌که‌ان بڕیار بوو ٨ لێژنه‌‌ دروست بکرێت، به‌ڵام نه‌چووه‌ته‌ واری جێبه‌جێکردنەوە و هه‌ر قسه‌ی له‌سه‌ر کراوه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی شاندی ئه‌وانین که‌ ده‌ست بکرێت به‌ گفتوگۆ بۆ دیاریکردنی شوێنه‌کان و دروستکردنی هێزی هاوبه‌ش".