ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، 30 تریۆلیۆن دیناریان لە خەرجییەکانی ناو پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021ـی عێراق، کەم کردووەتەوە.
مەزهەر جبوری، ئەندامی لێژنەکە بە کەناڵی (دیجلە)ی راگەیاندووە، بڕگەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانیان لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق هەڵوەشاندووەتەوە.
مەزهەر جبوری هەروەها رایگەیاندووە، ئەندامانی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی نزیکەی 30 تریلیۆن دینار لە خەرجییەکانی بودجە.