كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دەزگای دادوەریی ئێران وەرزشوانێکی دیکەی لە سێدارە دا

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ، دواینێ دووشەممە دەزگای دادوەریی ئێران زۆرانبازێکی ئێرانی بەناوی مەهدی عەلی حوسێنی تەمەن ٣٠ ساڵ لە زیندانی شاری دێزفوول لە پارێزگای خووزستان، لە سێدارە داوە.

مەهدی عەلی حوسێنی کە وەزشوانێکی قارەمانی ئێرانی بووە، پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستگیر و پاشان سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، سەرەڕای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین کەسایەتیی ناسراوی بواری وەرزشی ئێران داوای ڕاگرتن و هەڵوەشانەوەی ئەو حوکمەیان کردبوو، بەڵام سەرەنجام جێبەجێ کرا.

 بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ئێران دوای چین، لە بواری حوکمی سێدارەی هاووڵاتییانی خۆی لە ئاستی دنیا پلەی دووەمی هەیە.

هاوینی ڕابردووش وەرزشوان و قارەمانێکی دیکەی ئێرانی بەناوی نەوید ئەفکاری بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی چەند ساڵ پێشی ئێران، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتەوە لەسێدارە درا، کەلە ئاستی ئێران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە.