سندووقی نێودەوڵەتیی دراو: ئەمساڵ قەبارەی ئابووریی توركیا ٦٪ بەرز دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سندووقی نێودەوڵەتیی دراو: ئەمساڵ قەبارەی ئابووریی توركیا ٦٪ بەرز دەبێتەوە

سندووقی نێودەوڵەتیی دراو گەشبینە بە گەورەبوونی ئابووریی توركیا لە ساڵی ٢٠٢١دا، پێشبینیش دەكات لەو ساڵەدا ئابووری توركیا ٦٪ بەرز ببێتەوە.

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی لە ٤ مادەدا باسی لە گەشەکردنی ئابووریی توركیا لە ساڵی ٢٠٢١ کردووە و بڵاوی کردووەتەوە توركیاش وەكوو هەموو وڵاتانی تری جیهان، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ٢٠٢٠دا ئابوورییەكەی بچووك بووەوە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت لە ٢٠٢١دا پێچەوانە ببێتەوە.

هەر بە گوێرەی پێشبینییەكانی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو، پێویستە توركیا ریفۆرمێكی جددی بکات و قەرزی سەر دامەزراوەكان كەم بكاتەوە و هەلی كاریش بۆ گەنجان بڕەخسێنێت، ئەوكات ئابوورییەكەی گەشە دەکات.

 تیشكی خراوەتە سەر ئەوەش بۆ ئەوەی ئابووریی توركیا گەورە ببێت، دەبێ ریفۆرمی بنەڕەتی لە دامەزراوە بانكییەكان دەست پێ بکات.