چەند ئۆفیسێكی بازرگانی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چەند ئۆفیسێكی بازرگانی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە

بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، پلانی زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانییان داناوە و بۆ ئەو مەبەستە چەند ئۆفیسێكی بازرگانی لە شار و شارۆچكەكان دەكەنەوە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە (باسنیوز)ی ڕاگەایاند: "هاوشێوەی كەرتەكانی دیكە، ئەمساڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان پلانی فراوانكردن و زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی داناوەو دەیهەوێت لەڕووی بڕ و كوالێتییەوە، باشترین و زۆرترین كاڵا بگەیەنێتە دەستی هاووڵاتـییان".

نەوزاد شێخ كامیل گوتیشی: "تا ئێستا بازرگانان تەنها لە شاری هەولێر و لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بازرگانی دەیانتوانی بۆ بابەتی هاوردە و هەناردە، مۆڵەت وەربگرن و ئەوەش خەرجی و ئەرك و كاتێكی زۆری لە بازرگانان دەگرت، بۆیە لەپێناو خێراتركردن و ئاسانكاریی زیاتر، بەنیازین سێ‌ ئۆفیسی بازرگانی لە هەریەكە لە شارەكانی( دهۆك، سلێمانی و سۆران) بكەینەوە كە ڕاستەوخۆ و لەڕێگەی ئەلیكترۆنی بە ئۆفیسی سەرەكیی بازرگانیی شاری هەولێرەوە دەبەسترێنەوە و مامەڵەكایان بۆ ئەنجام دەدرێن".

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی باسی لەوەش كرد: "بەدەر لەوە لە بابەتی هەناردەكردنیش دەمانەوێت ئاسانكاری بۆ هەناردەكارانیش بكەین، بەتایبەت كە ئێستا بەهۆی پێشكەوتنی كەرتی پیشەسازی و بەرهەمی كارگەكانی ناوخۆ، دەتوانین بەرهەمی خۆمان هەناردەی دەرەوە بكەین".