بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق هەواڵێکی ماڵپەڕی (درەومیدیا) لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەدرۆ دەخاتەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لێژنەکەیان، زۆر بە روونی گفتوگۆیان لەبارەی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان کردووە.
ئەحمەد سەفار بەپێویستی دەزانێ دەزگاکانی راگەیاندن راستییەکان وەک خۆیان بڵاو بکەنەوە و لە دەستکاریکردنیان دوور بکەونەوە.
بڕیاردەری لێژنەی دارایی ئەو هەواڵەی (درەومیدیا) لە زاری ئەو بڵاوی کردووەتەوە، بەدرۆ دەخاتەوە و رایدەگەیەنێت، “تا ئێستا گفتوگۆ لەبارەی دەقێکی دیاریکراو، نەکراوە.
ئەو روونکردنەوەیەی ئەحمەد سەفار دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە ماڵپەڕی (درهو میدیا) دێت، کە لەسەر زاری ئەو بڵاوی کردبووەوە، کە حكومهتی ههرێمی کوردستان به داوایهكی حکوومەتی عێراق بۆ رادەستکردنی دۆسیهی نهوت بە بەغدا، رازی بووە، بهڵام سهفار رهتی دهكاتهوه لێدوانی لهو جۆرهی دابێت.