لە قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، خولێكی فۆتۆگرافی كراوەتەوە و ژمارەیەك لە كوڕان و كچانی سنوورەکە بەمەبەستی فێربوونی هونەری وێنەگرتن، تێیدا بەشدارن.
كۆسار عومەر، مامۆستای راگەیاندن و فۆتۆگرافەر، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی 1ی2021 بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پاش بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، ئەمە خولە یەكەمین خولە كە بۆ ئارەزوومەندانی بواری فۆتۆ و وێنە لە قەزای كەلار بكرێتەوە."
گوتیشی: "لە خولەكەدا لەگەڵ گرنگیدان بە فێربوونی كامیرای پیشەگەری، گرنگیی تایبەت دەدێت بە فێربوون لە سەر شێوازی وێنەگرتن بە مۆبایل، چونكە ئێستا هەمووان ناتوانن ببنە خاوەنی كامێرای پیشەگەری."
سەرپەرشتیاری خولەكە ڕاشی گەیاند: "لە خولەکەدا كە ماوەی دوو ڕۆژە كراوتەوە و تاكوو 1ی 2ی2021 بەردەوام دەبێت، 14 كچ و 6 كوڕی فێرخواز بەشدارن."