لە ئەمریکا 431 هه‌زار و 392 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ئەمریکا 431 هه‌زار و 392 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە

له‌‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 431 ھەزار کەس بەھۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (سێشه‌ممه‌‌‌‌ 26/1/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 25 ملیۆن و 861 ھەزار و 597 کەس.

تا ئێستا لە ئەمریکا 431 هه‌زار و 392 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا 15 ملیۆن و 617 ھەزار و 360 کەسیش چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.